فەرمانڕەوای ویلایەتی کەنتاکی ئەمریکا، ئاند بێشیار رایگەیاند کە بەھۆی ئەو گەردوولولەی کە لە دوێنێ شەوەوە دەستیپێکردووە، لانی کەم 70 کەس گیانیان لەدەستداوە و نیگەرانیشن لەوەی کە ئەو ژمارەیە لەوانەیە 100 کەس تێپەڕ بدات.
ژمارەی قوربانیانی ئەو گەردەلوولانەی کە ویلایەتەکانی ئارکانساس، ئیلینۆیس،کەنتاکی، میسوری و تێنیسی گرتووەتەوە لە زیادبووندایە.
لەمبارەیەوە فەرمانڕەوای ویلایەتی کەنتاکی ئەمریکا، ئاند بێشیار گوتی: "پێموایە ئەمە رووخێنەترین گەردەلوولە کە لە مێژووی ویلایەتەکەماندا بیندرابێت".
ئاند بێشیار لەبارەی ئەو کارگەیەی کە 110 کەس کاری تێدا دەکرد و کەوتبووە ژێر کاریگەری توندی ئەو گەردەلوولە لە شاری مایفیلدی سەربە ویلایەتی کەنتاکی گوتی: "لە ویلایەتەکەمان ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە 50ی تێپەڕاند و گەیشتە 70 کەس. پێمانوایە ئەو ژمارەیە لەوانەیە 100 کەس تێپەڕ بدات".
ئاند بێشیار بانگھێشتی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدنی کرد کە باری بەپەلە بۆ ویلایەتەکە رابگەیەنێت و ھاوکاری فیدڕاڵی رەوانە بکات.
بەپێی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانیی زەریا و بەرگەھەوای ئەمریکا، لانی کەم 24 گەردەلوول لە ویلایەتەکانی ئارکانساس، ئیلینۆیس، کەنتاکی، میسوری و تێنیسی روویداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.