Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 02:27

 عێراق بەرھەمھێنانی نەوت زیاد ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئێحسان عەبدولجەبار،وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند کە لە پلانیان دایە، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون باکووری پارێزگای بەسرە بگەیەنیین بە 450 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئێحسان عەبدولجەبار لە میانی بەشدارییکردنی لە رێورەسمێکدا کە لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون بەڕێوەچووە رایگەیاندووە، پڕۆسەکانی پەرەپێدان و ئەو دەستکەوتانەی کە لە میانی ساڵی رابردوودا بەدیھاتوون، لە ئەنجامی ھەوڵێکی زۆری نیشتمانیی بەدەستھاتوون.

بەپێی راگەیەنراوەکە وەزیری نەوتی عێراق، ئێحسان عەبدولجەبار ئاماژەی بەوەیشداوە پڕۆژەی کێڵگەی نەوتی مەجنوون، یەکێک لەو پڕۆژە گرنگانەیە کە لە داھاتوودا، پاڵپشت دەبێت بۆ کەرتی پیشەسازیی لە عێراق.

ئێسحان عەبدولجەبار باسی لەوەشکردووە کە لە پلانیان دایە، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون باکووری پارێزگای بەسرە بگەیەنیین بە 450 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.