به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 12-12-2021 شاندێكی باڵای سه‌ربازی به سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریقی یه‌كه‌می روكن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان گه‌یشتنه شارۆچكه‌ی مه‌خمور.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێك شانده‌كه له‌گه‌ڵ سوپاسالاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كۆده‌بنه‌وه‌و تاوتوێی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ناوچه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كان دا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها راگهیهنراوهكه روونیكردۆته‌وه كه شانده‌كه به ئاماده‌بوونی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ره‌كان و فه‌رمانده‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و رۆژئاوای نه‌ینه‌وا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.