Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:42

رۆژنامه‌ی هائارێتس: ئیسرائیل دوو هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ر ئێران

کوردستان TV
100%

بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت حكوومه‌تی ئیسرائیل له‌ حوزه‌یران و ئه‌یلوولی رابردوودا، دوو هێرشی كردبێته‌ سه‌ر ئێران و به‌رله‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانیش، ئیداره‌ی واشنتۆنی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی Haaretzی ئیسرائیلی له‌ هه‌واڵێكدا كه‌ پشتی به‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌مریكییه‌كان به‌ستووه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، ئیسرائیل له‌ مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ناوه‌ندڕه‌وێنی پیتێندراو و له‌ مانگی ئه‌یلوولی رابردوویشدا، هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی مووشه‌كیی سوپای پاسدارانی ئێران.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، ئیداره‌ی ته‌ل ئه‌بیب به‌رله‌ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان، ئه‌مریكای له‌ دوا پێشهاته‌كان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ و هێرشه‌كانیش له‌ تاران-ی پایته‌ختی ئێران ئه‌نجام دراون.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا، هەروەها تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، نه‌فتالی بێننت له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێرانه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، بێنیامین ناتانیاهو راشكاوتره‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.