Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:13

ڤایرۆسی ئۆمیکڕۆن گه‌یشته‌ تورکیا

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: شه‌ش كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرونای ئۆمیكڕۆن بوون.

فه‌خره‌دین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا رایگه‌یاند:ئه‌و شه‌ش تووشبوویه‌ی ئۆمیكرِۆن پێویستيان به‌نه‌خۆشخانه‌ نه‌بووه‌و نیشانه‌كانی ئه‌وان سووك بوون.

وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا گوتیشی: پێنج تووشبوو له‌ ئیزمیر و یه‌كێكیش له‌ ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ست نیشان كراون كه‌ كێشوه‌ری ئه‌فریقیا گه‌ڕاونه‌وته‌وه‌ وڵاتی توركیا.

هه‌رسه‌باره‌ت به‌و ڤایرۆسه‌ نوێیه‌، شارەزایانی بەریتانی ھۆشداریی ئەوەیان داوه‌ کە ئەگەر رێککاری پێویست لە بەردەم گۆڕای ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ نەگیرێتەبەر ئەوا لەوانەیە 25 ھەزار تا 75 ھەزار کەس لەبەریتانیا بەھۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیان لەدەستبدەن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.