Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 20:21

سێ ھەزار و 556 کۆچبەر بە ئارەزووی خۆیان لە بێلاڕووسەوە گەڕاونەتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئەنجامدانی نۆ گەشتی ئاسمانیی، تا ئێستا سێ ھەزار و 556 کۆچبەر لە بێلاڕووسەوە بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە.

ئەحمەد سەحاف،گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھەوڵەکانی وەزارەتەکەی بەردەوامە، بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری بێلاڕووس لەگەڵ پۆڵەندا گیریان خواردووە و رایگەیاندووە کە تا ئێستا بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێڵی ئاسمانیی عێراقی، نۆ گەیشتی ئاسمانیی بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران لە فڕۆکەخانەی منیسک بۆ فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و بەغدا ئەنجامدراوە.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەیشداوە کە بە گشتیی لە میانی ئەنجامدانی ھەر نۆ گەشتەکەدا، تا ئێستا سێ ھەزار و 556 کۆچبەر لە بێلاڕووسەوە بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق، تا ئێستا 383 پاسپۆرتی بەخشیووە بەو کۆچبەرانەی کە لە بێلاڕووس، لیتوانیا، لاتیڤیا و پۆڵەندا، پاسپۆرتەکانیان ون کردووە و دەیانەوێت بە ئارەزووی خۆیان بگەڕێنەوە.

گەشتە ئاسمانییەکان بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران لە 18ی مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، دەستی پێ کردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.