ھێزەکانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەست پێ کرد.
بەپێی رایگەیەندراوێك ئۆپەراسیۆنەكه لە شەش میحوەرەوە لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەستی پێ کردووە.
ههر به گوێرهی رایگەیەندراوەکە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە داببین کراوە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، رادوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە لە ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.