وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی كاره‌بادا هاتووه: ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە پێوەری زیرەکیان بە هۆی بارزۆری (بەکارهێنانی زیاتر لە ٤٠ ئەمپێر) یان هەر گرفتێی دیکە دەکوژێتەوە و، پاش ٢٥٠ چرکە ناگەڕێتەوە، لەبەر بوونی گرفت لە هێڵی ساردی کارەباکەیانە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با روونیشده‌كاته‌وه: ئهوهاوبەشانەی کە ساردی کارەباکەیان تەواو نیە و هێڵی ئەرزی (Earthing) یان نییە، یان هێڵی ئەرزیان تەواو نییە، تووشی گرفتی نەهاتنەوەی کارەبا لە ماوەی دیاریکراودا دەبن.
راشیدهگهیهنن: بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان، پێویستە تەواوی هاوبەشانی کارەبا بە پێی ستاندارە جیهانییەکانی کارەبا، هێڵی ساردی کارەبایان تەواو بێت و بەشێوەیەكی تووند بە ئەرزەوە گرێ درابێت و هێڵی ئەرزیان هەبێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.