Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 09:56

وۆرکشۆپی ڕێکخستنەوەی سیستەمی ڕێنمایی نەخشەسازی و بیناسازی بەڕێوە چوو

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەكشەممە (12ی كانوونی یەكەمی 2021) بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، وۆركشۆپی "پرۆسه ‌و هه‌نگاوه‌كانی ڕێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می ڕێنماییی نه‌خشه‌سازی و بیناسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان ساز كرا و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش لە گوتەیەكیدا جەختی كردەوە كە ئەجێندای ئەو كارە بەشێكە لە كارنامە و پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە هەموو شێوەیەكیش پاڵپشتیی ڕێنمایی و ڕاسپاردەكانی وۆركشۆپەكە دەبین بە مەبەستی پێشخستنی شار و شارۆچكەكان.
وۆركشۆپەكە پێكهاتووە لە چەند تەوەرێكی سەرەكی، لەوانە: مۆڵەتی بینا، بڕوانامەی تەواوكردنی بینا، ڕێپێدانی پلانسازی كە هەر یەك لەو تەوەرانەش چەندین لق و بەشی جیاوازیان لێ دەبێتەوە و لە ڕێگەی شەش گرووپەوە تاوتوێی چۆنیەتی ڕێكخستنەوەی ڕێنمایی و بەرنامە و پلانسازییەكانی وۆركشۆپەكە دەكرێت و پاشان ڕێنمایی و ڕاسپاردەی پێویست دەردەكرێت، وەك وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش لە بەشێكی گوتەكەیدا جەختی لەسەر كردەوە دەبێت شێوازی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان لەسەر ئاستی هەموو شار و شارۆچكەكان وەك یەك بن و هیچ جیاوازییەكیان لەنێوانیاندا نەبێت.
لە بەشێكی تری گوتەكەیدا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تیشكی خستە سەر گۆڕانكاری و پێشكەوتنی شارەكانی جیهان و هەرێمی كوردستان، لەو سۆنگەیەوە پێداچوونەوە و چاككردنی ڕێنماییەكانی بە پێویستزانی و دووپاتیشی كردەوە كارەكانی ئەو وۆركشۆپەكە بەشێكە لە ئەجێندا و كارنامەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دووبارە ڕێكخستنەوەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بە ڕەچاوكردنی سەرجەم بنەماكانی نەخشەسازی و شارسازی، هاوكات پاڵپشتیی تەواوی وەزارەتیشی بۆ سەركەوتنی كارەكانی وۆركشۆپەكە ڕاگەیاند و  جەختیشی كردەوە پێویستە لە ڕێنماییەكاندا داواكاریی هاووڵاتییان لەبەرچاو بگیرێت و مامەڵەكانیان بەهۆی ڕۆتینەوە دوانەكەوێت.
وۆركشۆپەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادەكاری بۆ كراوە و بە بەشداری بەڕێوەبەرایەتیی گشتییە شارەوانییەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، هەروەها سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، كەلار، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەخشەدانی ئاوەدانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، گەرمیان و ڕاپەڕین بەڕێوە چوو، تێیدا بە وردی گفتوگۆ لەسەر تەوەرەكان دەكرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.