فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: زیاتر لە 3 ملیار دینار بۆ دوو پڕۆژە‌ی خزمەتگوزاری لە زاخۆ خه‌رج ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌كه رایده‌گه‌ێنێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشان داوە لەسەر خەرجکردنی بڕی ٣,٢٩١,٠٠٠,٠٠٠ (سێ ملیار و دووسەدو نەوەدو یەک ملیۆن) دینار بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ سەرۆکایەتی شارەوانی زاخۆ، بە مەبەستی خاوێنکردنەوەی دەڤەری زاخۆ و دەوروبەری و مانگانەش بڕی٢٧٤,٢٥٠,٠٠٠ (دووسەد و حەفتاو چوار ملیۆن و دووسەدو پەنجا هەزار) دینار، لە ڕێکەوتی (٢٠٢١/٧/١ تا ٢٠٢٢/٦/٣٠). پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای (هیزل)ـەوە جێبەجێ دەکرێت و ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی سەرۆکایەتی شارەوانی زاخۆ خەرج دەکرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لەلایەکی دیکەوە و بە مەبه‌ستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان و نەهێشتنی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی ۲۰۷,۰۰۰,۰۰۰ (دووسەدو حەوت ملیۆن دینار) بۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار/ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی زاخۆ دا بۆ کڕینی ماددەی پاککەرەوەی ئاوی خواردنەوە لە جۆری (كلۆر، شه‌ب و پولیمه‌ر) بۆ ماوەی یەک ساڵ. ئەو بڕە پارەیەش لەسەر بودجەی ئاسایی خەرج دەکرێت بە شێوەی نەختینە و قۆناغ بە قۆناغ دەبێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.