فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: چاكسازی له پڕۆژه‌كانی ئاو و تۆڕی ئاوی کەلار دەکرێت و زیاتر لە 300 ملیۆن دینار بۆ ئه‌م پڕۆژانه خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12 ى 12 ى 2021 ، له راگه‌یاندراوێكدا، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بە مەبەستی چاکسازی لە پڕۆژەکانی ئاو، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی ٣٠٥,١٧٥,٠٠٠ (سێسه‌د و پێنج ملیۆن و سه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار) دینار بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كه‌لار بۆ كڕینی ماددە و كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌گ بۆ كۆگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كه‌لار به مه‌به‌ستی چاكسازی له پڕۆژه‌كانی ئاو و تۆڕی ئاو بۆ ساڵی ٢٠٢١ى زایینى و ئەو بڕە پاره‌یه‌ش له‌سه‌ر بودجه‌ی ئاسایی خه‌رج ده‌كرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.