Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 08:29

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستی به‌مه‌شق و ڕاهێنانەکانی لیواکانی پیادە کرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


لەبەر رۆشنایی پرۆگرامەکانی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوایەکی پیاده‌ی سەر بە وه‌زاره‌ت‌ خرایە ناو  مه‌شق و راهێنانه‌كان.‌
لەوبارەیەوە، لیوا عەبدوڵڵا کەریم مەحەمەد، بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی رایگەیاند: ئامانج لە دەستپێکردنەوەی مەشقەکانی لیوایەکە،  بۆ بەهێزکردنی تواناکانی پێشمەرگە و فەرماندەکان و چالاککردنی ئەرکە سەربازییەکانیانە لە ئایندەدا، لەهەمان کاتدا، رێکخستنەوەی لیواکەیە بۆ دۆخی باشتر، لەگەڵ هەندێ گۆڕانکاری لە پایەی فەرماندەکان،
شایانی باسە، مەشقەکانی لیوایەکە، لەهه‌رسێ  بنكه‌ی مه‌شقی هه‌ولێر و سلێمانی و پشتیوانی دوو بەرێودەچێت.
پڕۆسه‌كانی مه‌شق و راهێنان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامی هەیە،  به‌‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌ و پرۆگرام و به‌رنامانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق دایناوه‌، مه‌شقه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.