Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 08:29

جێگری پارێزگاری نەینەوا :هێزە نایاساییەکان کێشە بۆ فەرمانگە و هاووڵاتیانی شنگال دروست دەکەن

کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ ئەو هێزە نایاساییانەی لە شنگالن لەلای خۆیانەوە بڕیاریان داوە سەرجەم فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتییە حکومییەکانی شارۆچکەی شنگال و هەموو ئەو رێکخراوە خێرخوازیانەی لە شنگال کاردەکەن دابخەن.

چەند کاتژمێرێك رێگە نەدرا فەرمانبەرەکان کارووباری هاووڵاتیان ڕاییبکەن ،بەزۆر کارەکان ڕاوەستێنراو ببووە هۆی ئەوەی مامەڵە و کارووباری هاووڵاتیان پەکی بکەوێت، ئەمەش ناڕەزایی هاووڵاتیانی شنگالی بەدوای خۆیدا هێنا،دوای گەیاندنی ناڕەزایەتییەکانیان بە پارێزگار و جێگری پارێزگاری نەینەوا لەرێگەی سوپای عێراق  بەزۆر جارێکی دیکە رێگەدرا ئەو فەرمانبەرە شەرعییانە کاری خۆیان بکەن.

لەمبارەیەوە سیروان رۆژبه‌یانی ،جێگری پارێزگاری نەینەوا بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئەوان ئەو کردەوانەی هێزە نایاساییەکان ڕەت دەکەنەوە و داوای لە مسته‌فا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، بەزووترین کات چارەسەرێك بۆ ئەو ڕەوشە نا ئاساییەی لەشنگال هەیە بدۆزنەوە،چونکە ئەمە بۆ چەندەمین جارە ئەو هێزە نایاساییانە کێشە بۆ فەرمانگە و هاووڵاتیانی شنگال دروست دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.