وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشێک لە پێداویستییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە دابین کراوه.
وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، بڕیاردرا به‌شێك له پێداویستییه‌كانی سه‌نگه‌ر بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابین بكرێت.
ھەروەھا ڕایگەیاند: به خۆشحاڵییه‌وه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی ڕابردوودا توانراوه به‌شێك له‌و پێداویستییانه بگاته ده‌ست پێشمه‌رگه.
وەزارەتەکە ئاماژە بەوەش كرد کە ئێستا له ناو دیوانی وه‌زاره‌ت و باره‌گای لیواكانی پیاده، راهێنان له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی به‌شێك له‌و پێداویستییانه ده‌كرێت.
جێی باسه دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا جموجۆڵ و هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه زیادی كردبوو و به‌هۆیه‌وه چه‌ند پێشمه‌رگه و هاووڵاتییه‌ك شه‌هید ببوون، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ئه‌نجام دا و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاری دابوو پێداویستی زیاتری سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دابین بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.