Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 07:17

کەلار.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شۆفێرێکی ماتۆرسکیل گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ شوفێری ماتۆڕسكیلێك كه‌ ته‌مه‌نی 21 ساڵ بوو، گیانی له‌ده‌ست دا. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە لەسەر شەقامی پشدێنەی شارۆچكه‌ی کەلار ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلک لەجۆری ئۆپڵ+ماتۆرسکیلک ڕووی دا.

ڕاشیگه‌یاند: لە ئەنجامی ڕووداوه‌كه‌دا شۆفێری ماتۆرسکیلەکە بە ناوی (رێبین عه‌لی محه‌مه‌د) لە دایکبووی ساڵی 2000 دانیشتووی گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار، گیانی لەدەست دا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تەرمی ناوبراو بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شارۆچكه‌ی کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی 24 هاتووچۆ بەند کراوە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.