شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مڕۆی شه‌نگال بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوی ته‌قه‌كردن و سوتاندنی ههمهڕهكهی سوپا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی یه‌په‌شه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه و سوپای عێراق ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه ههمهڕێكی سوپای عێراق سوتێنرا و سه‌ربازێكی سوپای عێراقیش بریندار بوو.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: هێزه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه له ڕووداوی ته‌قه‌كردن و هه‌ڵدانی بۆمبێكی مۆلۆتۆڤ كه بووه‌ته هۆی سووتانی ههمهڕێكی سوپا و هه‌روه‌ها ئه‌ندامێكی تیپی 20ی سوپای عێراقیش بریندار بووه، ئه‌مه له كاتیكدابوو كه هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌ركیان پارێزگاریكردن بوو له خۆپیشانده‌ران كه دژی هێرشه‌كانی سوپای توركیا له‌سه‌ر خاكی عێراق له ناوچه‌ی سنوونێ له شارۆچكه‌ی شه‌نگال ئه‌نجامدرابوو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه په‌رش و بڵاو به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، هه‌روه‌ها زانیاری و به‌ڵگه‌كانیش كۆكراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.