له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی (رۆژه‌ڤی كوردستان) ئازاد جوندیانی سیاسه‌تمه‌دار تایبه‌ت به پرسی تێپه‌ڕبوونی 100ساڵ به سه‌ر دروستبوونی عێراق ڕایگه‌یاند :
پێویسته وه‌كو كورد سه‌ره‌خۆشی له یه‌كتر بكه‌ین، چونكه عێراق دروست نه‌بووه، به‌ڵكو دروست كرا. ئه‌و عێراقه به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جارانه دروست بووه، مافه‌كانی كوردی تیا نه‌بووه، ڕێز له رای هه‌موو كورد و گه‌لانی عێراق نه‌گیراوه، به زۆره‌ملێ كورد خراوه‌ته سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق.
روونی كرده‌وه كه عێراق به شێوه‌یه‌كی توندوتیژی دامه‌زرا، یه‌كه‌م پێكهاته‌ی سوپا به ناوی مووسا كازم دروست بوو دژ به كورد به‌كار هێنرا.
ئازاد جوندیانی راشیگه‌یاند كه كورد هیچ دڵخۆش نییه به بوونی ده‌وڵه‌تی عێراق، كه‌س ڕێزی له ئیراده‌ی ڕای كورد نه‌گرت. به تایبه‌تی له پرسی ریفراندۆم. تاكه‌ی كورد هه‌ر داگیركراو بێت، كورد نه‌وه‌ستاوه له تێكۆشان. پێویسته بێ‌ئومێد بن كه كورد بخه‌نه ژێر ركێفی خۆیان.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: مێژوو كۆتایی پێ نه‌هاتووه، كورد له ژێرده‌ستی كۆتایی نه‌هاتووه، ئه‌گه‌ر مێژوو كۆتا هاتبێت واتا با ئینتیحار بكه‌ین.
تێكۆشان تاكه بژارده‌ی كورده كه پێویسته به‌رده‌وامی هه‌بێت.
پێویسته كورد سه‌ربه‌خۆ بێت، مافی چاره‌نووس چه‌مكێكه تێپه‌ڕ بووه. ئێمه كه‌سمان جینۆساید نه‌كردووه، ئێمه هه‌میشه ئاماده‌بووین له گه‌ڵ دراوسێكان به ته‌بایی بژین
هه‌موو چالاكییه‌كی تاكی كورد تێكۆشانه به شێوازی جۆراوجۆر .
سه‌ربه‌خۆ بوون به ئاسانی نایه‌ته ئاراوه.
عێراق به گوته‌ی ئازاد جوندیانی سه‌قامگیر نابێت.
دارشتنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.