Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 06:09

وەزارەتی بازرگانی: لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە 100 ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێم کراون

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە و ڕاوێژکارێکی وەزارەتیش دەڵێت، تەنیا لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە سەد ھەزار ئۆتۆمبێل بە ھەموو جۆرەکانییەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون. 

 فەتحی محەمەد، ڕاوێژکار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادی کردووە و تەنیا لە ماوەی 11 مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە سەد ھەزار ئۆتۆمبێل بە ھەموو جۆرەکانییەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون، ئەویش لەڕێگەی چوار دەروازەی سنووری و فەرمییەوە.
ده‌شڵێت: ساڵی ڕابردوودا لە تەواوی ساڵەکەدا 90 ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کرابوون، بەڵام بەپێی ئاماری وەزارەت، ئەمساڵ ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادی کردووە.
 فەتحی محەمەد، ڕاوێژکار لە وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەپێی ئەو مەرج و ڕێنماییانەیە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرکراون و جگە لە ڕێگەی فەرمی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە ھیچ ڕێگەیەکی دیکەی نافەرمی و قاچاغەوە ڕێگەپێدراو نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.