یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر كراو و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوەتەوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه: کەژاڵ نەسری، تەمەن 26 ساڵ و چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ فهرمانێكی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی کەژاڵ نەسری و دەستبەسەریان کردوە و هاوکات ماڵی باوکی ناوبراویشیان پشکنیوە.
جێی ئاماژهیه بەهاری ئەمساڵ کەژاڵ نەسری، بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرابوو و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپێچینەوەی لەگەڵ کرابوو.
هاوکات فەرهەنگ عەیوەزی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی تەنگیسەر لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە.
هێزه ئهمنییهکانی ئێران کچه چاڵاکوانێکی کورد دهستگیر دهکهن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.