Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 06:09

شارەوانی هەولێر شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی گرد جووتیار قیڕتاو دەکات

کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕایگه‌یاند: شەقام و كۆڵانەكانی گەڕەكی گرد جووتیار له‌ پارێزگای هه‌ولێر قیڕتاو ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13 ى 11 ى 2021 ، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان، پرۆژەكانی خزمەتگوزاری لە لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانی و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بەردەوامە و لەم چوارچێوەیەشدا پرۆژەی دروستكردنی شەقام و قیڕتاوكردن لە گەڕەكی گردجووتیاری شاری هەولێر دەستی پێ كرد.
وه‌زاره‌ت راشیده‌گه‌یاندووه‌: گرد جووتیار كەوتووەتە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دوو و یەكێكە لە گەڕەكە گەورەكانی شاری هەولێر، پرۆژەكە پێكهاتووە لە دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكان و قیڕتاوكردنی شەقام و كۆڵانەكانی ئەو گەڕەكە، گوژمەی پرۆژەكەش لەسەر داهاتی شارەوانیی هەولێرە و لە ماوەی زیاتر لە هەشتا ڕۆژ تەواو دەكرێت.


داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.