Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:51

نیویۆرک تایمز ئه‌و شانه‌ ئه‌مریکییه‌ی ئاشکرا کرد که‌ ده‌یان هه‌زار گورزی له‌ دژی داعش له‌ سووریا ئه‌نجام داوه‌

کوردستان TV
100%


ئاشکراکردنی "شانەیەکی زۆر نهێنی" سەر بە ئەمریکا کە لە پشتی پەردەوە دەیان هەزار گورزی لە دژی "داعش" لە سووریا ئەنجام داوە .
رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی سەربازی و هەواڵگری ئەمریکی گواستەوە و رایگەیاند، "شانەیەکی زۆر نهێنی" لە هێزەکانی ئەمریکا بەناوی "Talon Anvil" بەرپرسە لە تەقاندنی دەیان هەزار مووشەک و بۆمب لە دژی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی "داعش"، بەڵام ئەم هێزە کە لە پشتی پەردەوە کاریان دەکرد رێسا ئەمنییەکانیان تێپەڕاند و چەند جارێک کەسانی مەدەنییان کوشتووە.
رۆژنامەکە لە زاری چەند کەسێکی گواستەوە کە لەنێو شانەکە کاریان دەکرد کە ئەوان خۆیان دەدزییەوە لە یاسا سەپێندراوەکان بۆ پاراستنی کەسە ناچەکدارەکان، ئەمەش بووە مایەی نیگەرانی بەلای سوپا و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکاوە بە کوشتنی کەسانێک کە رۆڵیان نەبووە لە ململانێیەکان وەک ئەوانەی بەروبوومی کشتوکاڵییان کۆدەکردەوە و، منداڵان لە شەقام یارییان دەکرد و، ئەو خانەوادانە کە لە شەڕ هەڵدەهاتن و گوندنشینەکان کە خۆیان لەنێو باڵەخانەکان دەشاردەوە.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکە، تیمی "Talon Anvil" لە گرووپی بچووک کە هەندێ جار 20 کەس دەبوون لە ژووری نەناسروای پڕ لە شاشە کاریان دەکرد و رۆڵی گەورەیان هەبوو لە تەقاندنی 112 هەزار بۆمب و مووشەک لە دژی "داعش".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.