لە هەفتەی حه‌ڤده‌یه‌مینی خولی یانه نایابه‌كانی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانه‌ی ریال مه‌درید به ئه‌نجامی 2-0 سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئەتله‌تیکۆ مەدرید تۆماركرد.
یارییه‌كه لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابۆ ئه‌نجامدرا و گۆڵه‌كانی ریال مه‌درید له خوله‌كی 16 له‌لایه‌ن كه‌ریم بنزیما و ماركۆ ئاسینسیۆ له خوله‌كی 57دا، تۆماركران.
ریال مه‌درید كه پێشه‌نگی خوله‌كه ده‌كات 42 خالی به‌ده‌ستهێناوه.
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له دوای ئه‌و دۆڕانه به به‌ده‌ستهێنانی 29 خاڵ له ریزبه‌ندی چواره‌می خوله‌كه‌دایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یانه‌ی بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئۆساسونا بووه‌وه و یارییه‌كه به ئه‌نجامی 2--2 بۆ هه‌ردوولا كۆتایی هات.
بارسێلۆنا به به ده‌ستهێنانی28 خاڵ ریزبه‌ندی هه‌شته‌می خولەكه‌ی گرتووه و 18خاڵ له دوای یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌یه.
لا لیگا.. ریاڵ مه‌درید دێربی مه‌دریدی له ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.