وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: وێستگەیەکی مۆبایلی کارەبا لە پیرمام دادەنرێت.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13 ى 12 ى 2021 ، بەڕێوەبەری ناحیەی سەلاحەدین، حامید ئیسماعیل بەمەبەستی خستنەڕووی گرفته کارەباییەکانی ناحیەکە سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.
له راگهیانداوهكهی وه‌زاره‌تدا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه له دیداره‌كه‌دا کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبا رایگەیاند: داواکارییەکانیان بۆ باشتر کردنی دۆخی کارەبای پیرمام جێبەجێ دەکرێت و وێستگەیەکی مۆبایلی گواستنەوەی کارەبا دادەنرێت و چەند پڕۆژەیەکیش بۆ ڕاکێشانی کارەبا بۆ گەڕەکە نوێیەکانی جێبەجێ دەکرێت.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
وێستگەیەکی مۆبایلی کارەبا لە پیرمام دادەنرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.