Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 18:48

دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی تانەکان لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردن دواخرا

کوردستان TV
100%


دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی خۆی بۆ پێداچوونەوە و بڕیاردان لەبارەی ئەو سکاڵایەی کە لەلایەن سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان پێشکەش کراوە، دواخست.
ئەمڕۆ دووشەممە 13 -12-2021 ، دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی بۆ پێداچوونەوە و بڕیاردان لەبارەی سکاڵایەی کە لەلایەن سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان پێشکەش کراوە ، دەستی پێ کرد.
لە میانی دانیشتنەکەدا، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق پێداچوونەوە و بڕیاری خۆی لەبارەی سکاڵاکەی ھادی عامری بۆ 22ی ئەم مانگە دواخست.
رۆژی چواری ئەم مانگە سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری رایگەیاندبوو کە سکاڵایان لە ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان، پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵیی کردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.