ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ژاپۆن له به‌غدا سوزوكی كۆتارۆ كۆبووه‌وه و باسیان له پێشخستنی كه‌رته‌كانی نه‌وت و غاز و وزه كرد.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی هاوڕێ كراوه به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی نه‌وت و غاز و وزه.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌زیری نه‌وت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له پێدانی ڕۆلی زیاتری كۆمپانیا جیهانییه‌كان له‌نێویشیاندا كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان بۆ پێشخستنی پیشه‌سازی نه‌وت و وه‌به‌رهێنانی باشتری غاز و وزه كردۆته‌وه.
لای خۆشییه‌وه باڵیۆزی ژاپۆن نه‌یشارده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی خوازیاره په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن و ڕۆلی زیاتر له عێراق بگێڕن به‌تایبه‌تیش له بواری نه‌وت و وزه بۆ مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتی هاوڕێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.