كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق له داتای بڵاوكراوه‌ی ساڵانه‌ی خۆیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ژماره‌ی منداڵانی بێ باوك له عێراق ئێستا 5 ملیۆن منداڵه، كه 5% منداڵانی بێ باوكی هه‌موو جیهان پێك ده‌هێنێ.
كۆمیسیۆنه‌كه هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه ڕێژه‌یه‌كی زۆری خێزانه عێراقییه‌كان منداڵه‌كانیان ده‌نێرنه سه‌ر شه‌قام و بازاڕه‌كان بۆ په‌یداكردنی پاره و بژێوی ژیان، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 45 هه‌زار منداڵ له عێراق هه‌ن هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمییان نییه كه زۆرینه‌یان منداڵی چه‌كدارانی داعشن.
هه‌روه‌ها بڵاوی كردۆته‌وه: 4 ملیۆن و نیو منداڵ له عێراق خێزانه‌كانیان له هێڵی خوار هه‌ژاریدا ده‌ژین، هه‌روه‌ها له دادگاكان دۆسییه‌ی 5 هه‌زار داوای یاسایی هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵان له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه.
كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ڕێژه‌ی ئێستای هه‌ژاری بریتییه 25%ی كۆی هه‌موو دانیشتووانی عێراق، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بێكاریش بریتییه له 14%.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه له ساڵی 2014وه تا ئێستا نزیكه‌ی 8 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی بێ سه‌روشوێنه، ته‌نیا له ساڵی 2021 تا ئێستا 596 هاووڵاتی به‌هۆی كاری توندوتیژییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆمیسیۆنه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه حكوومه‌تی عێراق كه‌مته‌رخه‌مه و تا ئێستا به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه سه‌باره‌ت به ونبووان و گیراوان و قه‌ره‌بووی هیچ خێزانێك نه‌كراونه‌ته‌وه و زۆرینه‌ش له‌و پارێزگایانه بووه كه تیرۆریستانی داعش له 2014 ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.