Erbil 38°C سێشەممە 26 ئاب 09:07

چارەسەری شێرپەنجەی پڕۆستات دەدۆزرێتەوە

کوردستان TV
100%

 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە دەکرێت چارەسەری شێرپەنجەی پڕۆستات بکرێت بە چالاککردنی سیستەمی بەرگری ئەو کەسەی دووچاری نەخۆشییەکە بووە.

ئێلی مای گارڤێس لە توێژینەوەی دکتۆراکەی خۆی کە لە پەیمانگەی ماگالان لە نیوزلەندا ئەنجامدراوە و لە ڕۆژنامەی پزیشکی Frontiers in Immunology"" بڵاوکرایەوە سەبارەت بە چارەسەری شێرپەنجەی پڕۆستات کە لەلایەن دامەزراوەی شێرپەنجەی پڕۆستاتەوە پاڵپشتی کراوە.

گارڤێس لە توێژینەوەکەیدا گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە دەکرێت بە چالاککردنی خانە بەرگرییەکان MAIT، خانە شێرپەنجییەکانی پڕۆستات لەناوچوون.

پرۆستات ڕژێنێکە کە دەکەوێتە ژێر میزڵدان و پێشەوە و دەورەی بۆری میز دەدات ئەو بۆریەی کە میز لە میزڵدان دەگوازێتەوە بۆ دەرەوەی لەش.

شێپرنجەی پرۆستات کاتێک ڕوو دەدات کە خانە سروشتییەکانی ئەو ڕژێنە دەگۆڕێن بۆ خانەی شێرپەنجەیی و بەشێوەیەکی ناتەندروست گەشە دەکەن و زۆر دەبن. ئەو شێرپەنجەیە زۆربەی جار لەو پیاوانە دروست دەبێت کە تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵە.

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.