ڕێكخراوی ئۆپیك ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند كه بۆ ساڵی ئاینده گه‌شبینن و پێشبینی ده‌كه‌ن داواكاری له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان زیاتر بێت.
ڕێكخراوی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت (ئۆپیك) له ڕاپۆرتی مانگانه‌یدا ڕایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆڕۆنا كاریگه‌رییه‌كی كه‌م و لاوازی له‌سه‌ر ژیان له جیهاندا هه‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین به‌شیوه‌یه‌كی ئاسایی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له‌سه‌ر ئاستی جیهان 99.13 ملیۆن به‌رمیلی ڕۆژانه بێت به‌لایه‌نی كه‌م له چواریه‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2022 كه ئه‌مه‌ش 1.11 ملیۆن به‌رمیل زیاتره له‌چاو مانگی ڕابردوودا.
سه‌باره‌ت به نه‌وتی وڵاتانی ئۆپیكیش، جه‌ختی كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن داواكاری جیهان له ساڵی 2022 له‌نێوان 200 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه تا 28.8 ملیۆن به‌رمیلی ڕۆژانه بێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان به 76 دۆلار و 10 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به 72 دۆلار و 70 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.