له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان شێخ زێدۆ باعەدری - راوێژکار له پەرلەمانی کوردستان سه‌باره‌ت به پرسی شنگال لەژێر داگیرکاریی پ.ک.ک و حەشدی شەعبیدا رایگه‌یاند :
په‌كه‌كه هێزێكی ناشه‌رعییه له شه‌نگال و به داگیركه‌ر له قه‌لةم ده‌درێن و 300 هه‌زار كه‌سی خه‌ڵكی شه‌نگال له ژێر خێوه‌تگاكانن و ناگه‌رینه‌وه ژێر حوكمی داگیركه‌ر تا پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌گه‌رێته‌وه شه‌نگاڵ و ئه‌و كاندیدانه‌ش له شه‌نگاڵ خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شه‌نگالن و ده‌نگی حه‌ڵكی شه‌نگالیان به ده‌ست هێنا .
شێخ زێدۆ باعەدری - راوێژکار له پەرلەمانی کوردستان روونیكرده‌وه كه خه‌ڵكی شه‌نگاڵ ناچنه‌وه شوێنی زێدی خۆیان تا حوكمڕانی ئه‌و زێده لای خاوه‌ن شه‌رعیه‌ت نه‌بێت نه‌ك بوونی په‌كه‌كه‌و حشدی شه‌عبی .
با ته‌واوی میدیاكان شاهێد بن بچنه كه‌مپه‌كان بزانن هۆكاری نه‌چوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی شه‌نگال بۆ ناوچه‌ی خۆیان بۆچی ده‌گه‌رێته‌وه ؟
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌زانیین كه له شه‌نگال هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك و ئاساییشێك بوونی نییه .
خه‌ڵكی شه‌نگال میلله‌تێكی به‌رهه‌م هێن بوون ، ئێستا ئه‌و ره‌وشه‌ی دروست كراوه ته‌واوی ره‌وشه‌كه‌ی تێكداوه .
شێخ زێدۆ باعەدری - راوێژکار له پەرلەمانی کوردستان گوتی : خه‌ڵكی شه‌نگال هیچ بژارده‌یه‌كیان نیه ته‌نها كوردستان و هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت
لای خۆیه‌وه ماجید شنگالی - کاندیدی دەرچووی پ.د.ك بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه رایگه‌یاند
په‌كه‌كه هێزێكی شه‌رعی نیه و هیچ په‌یوه‌ندییان به عێراق و هه‌رێمی كوردستان نییه و خه‌ڵكی شه‌نگال ئێوه به نوێنه‌رو به كه‌سی خۆیان نازانن . ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان عێراق و هه‌رێم تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه و نه‌بۆته هۆی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور كه كلیلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه .
روونیشیكرده‌وه كه تا ئێستا حكومه‌تی عێراقی نه‌یانتوانیوه سزای ئه‌و لایه‌نانه بدات كه رێگرن له ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شه‌نگال له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه مۆر كراوه .
پێویسته مادده‌ی 140 كارا بكرێت بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ره‌وشی شه‌نگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم .
ئاماژه‌شیدا كه یه‌كێك له كاره هه‌ره له پێشینه‌ییه‌كانی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق ، پێویسته ره‌وشی شه‌نگال ئاسایی بكرێته‌وه و خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه بگه‌رێته‌وه زێدی خۆیان .
سه‌روه‌ری عێراق نه‌مایه و زۆر ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بوونی هه‌یه ، واتا سه‌روه‌ری بوونی نیه
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه ئێستاش پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌و ده‌ست به‌كار بوونی په‌رله‌مانتاران و په‌رله‌مانی عێراق زۆر پێویسته و به‌قازانجی شه‌نگال و خه‌ڵكه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت
دارشتنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.