Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:40

به‌ مووشه‌ک هێرش کراوه‌ته‌ سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا له‌ سووریا

کوردستان TV
100%

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ گوندێكی دێر زوور له‌ ڕۆژهه‌لاتی سووریا.

ئاژانسی ده‌نگوباسی (سپۆتنیك)ی ڕووسی بڵاوی كرده‌وه‌: ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له‌نێو بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر كه‌ گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وته‌ له‌ سووریا، كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌گوێره‌ی شایه‌دحاڵه‌كان كه‌ له‌ نزیك شوێنی ڕووداوه‌كه‌ بوونه‌، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی 4 مووشه‌كی به‌هێز بیستراوه‌ و دووكه‌ڵێكی زۆریش به‌رزبووه‌ته‌وه ‌له‌ نزیك كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر كه‌ له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوپای هاوپه‌یمانانه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دێر زوور.

سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دوای هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌، فڕۆكه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌ ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ سووڕاونه‌ته‌وه‌.

 

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.