Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 02:23

"ئامانج لە کڕینی بەنزین لە حکوومەتی عێراق دابەزاندنی نرخی بەنزینە لە هه‌رێمی کوردستان"

کوردستان TV
100%

 

سەرپەرشتیاری لێژنەی باڵای کڕینی سووتەمەنی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاند، حکوومەتی عێراق بە نرخی بازرگانی بەنزین دەفرۆشێتە هەرێمی کوردستان، ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کڕینی بەنزین لە حکوومەتی عێراق دابەزاندنی نرخی بەنزینە لە بازاڕەکانی ناوخۆ.

فەتاح ڕەحمان سەرپەرشتیاری لێژنەی باڵای کڕینی سووتەمەنی لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاند: بەپێی نووسراوی وەزارەتی نەوتی بەغدا 650 دینار بۆ هەر لیترێکی بەنزین دیاریکراوە، بەڵام پارەی بەنزینخانەکان و کرێی گواستنەوەشی دەچێتە سەر بەپێی دووری شوێنی گواستنەوەکانیان لەگەڵ کرێی پشکنین کە تێچووی گشتی دەکاتە 690 دینار بۆ هەر لیترێک.

هەروەها ڕایگەیاند: بەنزینەکە بەنزینێکی نۆڕماڵە و ئۆکتانەکەی لە 90 کەمتر نییە و پشکنینی بۆ دەکرێت، ئەگەر لە پشکنین دەرنەچێ ئەوا پەسەندی ناکەین، ئەوەشمان بە حکوومەتی عێراق ڕاگەیاندووە.

سەرپەرشتیاری لێژنەی کڕینی سووتەمەنی ئاماژەی بەوەش کرد کە حکوومەتی عێراق بە نرخی بازرگانی بەنزین دەفرۆشێتە هەرێمی کوردستان، ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کڕینی بەنزین لە حکوومەتی عێراق دابەزاندنی نرخی بەنزینە لە بازاڕەکانی ناوخۆ.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.