Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 02:23

لاوێک له‌ به‌ندینخانه‌ی ناوه‌ندیی ئیلام کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

کوردستان TV
100%

بەندکراوێکی خەڵکی شاری مێهران به‌ناوی ڕوحوڵا مەلەکی تەمەن 30 ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوه‌كه‌ بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو، لە ناو بەندیخانەی ئیلام و لە ڕێگای خواردنی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕوحوڵا مەلەکی ڕۆژی سێشەممە 30/11/2021 لە کاتێکدا چوارەمین ڕۆژی مانگرتن لە خواردنی خۆی لە ژووری تاکەکەسی تێپەڕ كردووه‌ و لە ڕێگای خواردنی دەرمان هەوڵی خۆکوشتنی داوە و ڕۆژی دواتر (1ی دیسێمبه‌ر) گیانی لە دەستداوە.

ڕوحوڵڵا مەلەکی دوای ئەوەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە، گوازراوەتەوە بۆ بنکەی تەندروستیی بەندیخانەی ئیلام. لەوێ گەدەیان شۆردووە و بەبێ ئەوەی هیچ چاوەدێرییەکی پزیشکی هەبێت و لە کاتێکدا باری تەندروستی ناجێگیر بووە گەڕێندراوەتەوە بۆ ناو بەندییەکەی خۆی و هەر بەو هۆیەشەوە گیانی لە دەست داوە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.