گۆڤاری هه‌فتانه‌ی تایم كه له ئه‌مریكا بڵاو ده‌كرێته‌وه، له راپرسی نه‌ریتیی "كه‌سایه‌تی ساڵ"دا، بۆ ئه‌مساڵ دامه‌زرێنه‌ری هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنی ئۆتۆمبێل، تێسلا (Tesla) و ته‌كنه‌لۆژیای بۆشایی ئاسمان، سپه‌یس ئێكس (SpaceX)، ئێلن مه‌سك-ی هه‌ڵبژارد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گۆڤاره‌كه و سه‌رۆكی سه‌رنووسه‌ران، ئێدوه‌رد فێڵسنساڵ، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هاتووه: "كه‌سایه‌تی ساڵ ئاماژه‌یه بۆ كاریگه‌ریی و كه‌سانێكی زۆر كه‌م هه‌ن كه كاریگه‌رییان هێنده‌ی مه‌سك له‌سه‌ر زه‌وی و ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی هه‌بێت".
ئێدوه‌رد فێڵسنساڵ باسی له‌وه‌ش كردووه، مه‌سك له ساڵی 2021دا نه‌ك ته‌نها وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تی ساڵ، به‌ڵكو وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك كه گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه‌كان هێناوه، راشیگه‌یاندووه: "ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تی جیهان خانوویه‌كی خۆی نییه و له ماوه‌ی رابردوودا میراتییه‌كانی ده‌فرۆشێت. مانگی ده‌ستكرد ده‌باته خولگه‌كان و به‌ره‌و خۆر ده‌ڕوات، ئۆتۆمبێلێك به‌كار ده‌هێنێت كه خۆی به‌رهه‌می هێناوه، به‌نزین به‌كارناهێنێت و به نزیكه‌یی پێویستی به شۆفێر نییه. به نووكی په‌نجه‌یه‌ك ده‌توانێت ئاڕاسته‌ی بازاڕه‌كان بگۆرێت".
فێڵسنساڵ تیشكی خستتووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سك بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ كه‌سانێكی زۆر و شۆڕشێكی مه‌زنی له جیهانی ته‌كنه‌لۆژیادا به‌رپا كردووه.
گۆڤاری تایم له ساڵی 1927ه‌وه "كه‌سایه‌تی ساڵ" هه‌ڵده‌بژێرێت و گۆرانیبێژ و تێكستنووسی ئه‌مریكی، ئۆلیڤیا رۆدریگۆ-ی وه‌ك "هونه‌رمه‌ندی ساڵ" و یاریزانی ئه‌مریكی جیمناستیك، سایمه‌ن بایه‌ڵز-ی وه‌ك "وه‌رزشه‌وانی ساڵ" هه‌ڵبژارد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.