Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 23:17

بوومه‌له‌رزه‌یەک بەگوڕی 7،3 پلە ئیندۆنێزیای هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بەگوڕی 7،3 پلە لەسەر پێوەری رێختەر رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیای هەژاند.

بەپێی دەستەی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بەگوڕی 7،3 پلە لەسەر پێوەری رێختەر رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیای هەژاندووە.

بوومەلەرزەکە کە کاتژمێر 11:20 بەکاتی ئیندۆنێزیا کەناراوەکانی هەرێمی فلۆرێس ئایسلاندی گرتووەتەوە لە قوڵایی 18،5 کیلۆمەتر روویداوە و دوای بوومەلەرزەکەش هۆشداری درا لەبارەی روودانی تسۆنامی.

گوتەبێژی ئاژانسی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کارەساتە سروشتییەکان لە ئیندۆنێزیا، عەبدول موهاری ئاماژەی بەوە کرد کە لە ناوچەکەدا، بەتوندی هەست بە هێزی بوومەلەرزەکە کراوە.

گوتیشی: ''هێشتا زانیاری نییە لەبارەی زیانەکان، بەڵام تیمە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری''.

لە مانگی کانوونی دووەمدا لە دوورگەی وێست سولاوێسی باکووری رۆژهەڵاتی ئیندۆنێزیا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بەگوڕی 6،2 پلە روویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەست دا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.