Erbil 38°C سێشەممە 16 حوزەیران 00:41

وەزیرى خوێندنى باڵا : بۆ ڕیفۆرمى خوێندنى تەکنیکى سود لە ئەزمونى زانکۆکانى ئەڵمانیا وەردەگرین

کوردستان TV
100%


وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: بۆ فراوانکردنی پانتایی خوێندنی تەکنیکی و ڤۆکەیشنەڵ و بەستنەوەی زیاتری پرۆسەی خوێندنی تەکنیکی بە پێداویستییەکانی بازاڕی کار، کاردەکەین بۆ داڕشتنەوەی ستراتیجی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی لە هەرێمی کوردستان دەکەین.
ئەم لێدوانەى د. ئارام محمد قادر رۆژی دوشەممە بوو ڕێکەوتى (2021/12/13) لەمیانى پێشوازیکردنى هات لە سڤێن مۆسلەر کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمى کوردستان بە وەکالەت.
لەسەرەتاى دیدارەکەدا کە بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى ئامادەیبون، کونسوڵى گشتى ئەڵمانیا بە وەکالەت وێڕاى ستایشى هەماهەنگى و دڵسۆزى گەل و حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەبارەى پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵاى کوردستان، هەروەها پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و هاوکارى خۆی بۆ سیستمى خوێندن و پێشخستنى ئاستى زانکۆکانى کوردستان دوپاتکردەوەو کورتەیەکیشى لەبارەى گۆڕانکارییەکانى سیستمى خوێندن و فێربون لە وڵاتى ئەڵمانیا خستەڕو.
لەبەرامبەردا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، به‌گرنگیه‌وه‌ باسی له‌ پێویستی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی حكومه‌ت و گه‌لی ئەڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كردو ڕایگەیاند: پەیوەندیمان لەگەڵ زانکۆکانى وڵاتى ئەڵمانیا بەهێزەو تا ئێستا ٣٦ یاداشتنامەى لێکگەیشتن لەنێوان وەزارەت و زانکۆکانى کوردستان لەگەڵ زانکۆکانى ئەڵمانیا ئیمزاکراوە، بە ئامانجى ئاڵوگۆڕى زانستى و خوێندکاران و مامۆستایان. بۆیە بە گەشبینییەوە لەم پەیوەندیانە دەڕوانین و زانکۆکان و سیستمى خوێندنى ئەو وڵاتە بۆ ئێمە جێگەى بایەخ و پشت پێ بەستنە لە پرۆسەى خوێندندا.
لەبارەى ڕیفۆرم لە پرۆسەى خوێندن، د. ئارام محمد قادر دوپاتیکردەوە: لە ڕێگەى ڕیفۆرمى لە پرۆسەى خوێندن کار بۆ داڕشتنەوەی ستراتیجی خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی لە هەرێمی کوردستان دەکەین، بەئاراستەی فراوانکردنی پانتایی خوێندنی تەکنیکی و ڤۆکەیشنەڵ و بەستنەوەی زیاتری پرۆسەی خوێندنی تەکنیکی بە پێداویستییەکانی بازاڕی کار و سێکتەرەکانی کۆمەڵگەو بزنس و پیشەسازییەوە، بۆ ئەمەش سود لە ئەزمون و سیستمى وڵاتى ئەڵمانیا وەردەگرین.
لەکۆتایى دیدارەکەدا کونسوڵى گشتى ئەڵمانیا بەوەکالەت، پاڵپشتى و پشتیوانى بۆ پلانى کارکردنى وەزارەت و ڕیفۆرم لە پرۆسەى خوێندن لە هەرێمى کوردستان دوپاتکردەوەو بەڵێنى دا هاوکارى وەزارەت بێت بۆ ئەم پرۆسە گرنگە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.