له هه‌فته‌ی حه‌ڤده‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی كادێز میوانداری یانه‌ی گرانادای كرد، له‌ئه‌نجامدا،یاریه‌كه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به گۆڵێك ته‌واو بوو .
له خوله‌كی سی و دوو یاریزان سانتیاگۆ ئه‌رزامیندیه گۆڵێكی بۆ كادیز تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه ته‌واو بوو ، له گێمی دووه‌م یاریزانانی یانه‌ی گرانادا له هه‌وڵی تۆماركردنی گۆڵ بوون ، تا له ده‌رفه‌تێكدا یاریزان خۆرخێ مۆرینا له خوله‌كی هه‌شتاونۆ گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ست هێناو یاریه‌كه‌ش به گۆڵێكی یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا كۆتایی پێهات ، گرانادا شازده خاڵی هه‌یه و له پله‌ی پازده‌یه‌م دایه ،كادیزیش دوو دۆڕانی هه‌یه و سێزده خاڵی به‌ده‌ست هێناوه‌و له پله‌ی هه‌ژده‌یه‌م دێت .
له لالیگادا کادێز و گرانادا یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.