کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای دیوانییە باشووری عێراق، کرایە ئامانج.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیوانییە بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە کە بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتی دیوانییە، بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعشدا، تەقیوەتەوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، تەقینەوەکە زیانی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.