وەزیرى تەندروستى لەبارەى ئامادەکارییەکانیان بۆ رووبەڕوبونەوەى ڤایرۆسی گۆڕاوی نوێ ئۆمیکرۆن و وه‌رگرتنی ڤاكسین له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه زانیاری نوێی خسته ڕوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14 ى 12 ى 2021 ، سەبارەت بە دۆخى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا لەلایەن هاوڵاتیانەوە، هه‌روه‌ها ئامادەکارییەکانیان بۆ رووبەڕوبونەوەى ڤایرۆسی گۆڕاوی نوێ ئۆمیکرۆن، د. سامان به‌رزنجی ،وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: بەهۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی نوێ ''ئۆمیکرۆن'' له چه‌ند وڵاتێكدا ئێمەش ماوەیەکە خۆمان ئامادە دەکەین بۆ چۆنیيەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە ئەگەر بڵاوبوونەوەی لە هه‌رێمی کوردستاندا.
گوتیشی: لە مانگى رابردووەوە رێژەى وەرگرتنى ڤاکسینى کۆرۆنا زیادى کردووە، بەڵام لە ئاستى پێویستدا نیيە .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: لةهه‌رێمی كوردستان دوو ملیۆن و 536 هەزار و 199 ژەمى ڤاکسینمان دابینکردووە، لەو ژمارەیەش 68%یان دراون بە هاووڵاتیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لە کۆى 378 هەزار و 345 تووشبوى کۆرۆنا لەهەرێمى کوردستان، حەوت هەزار و 12 کەسیان گیانیان لەدەستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.