دوو تیرۆریستی داعش لە شاری مووسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق، لەلایەن ھێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکران.
فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەڕەکی کەڕامە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو تیرۆریستی داعشیان لە گەڕەگەکانی کەڕامە و سەماح رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ، دەستگیرکردووە.
باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، لەبەناو دیوانی جوند سەربە داعش چەکداربوون.
لە راگەیەندراوەکەدا، زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.