Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:31

دەرفەتی کار بۆ پڕۆژە بچووک و مام ناوندەکان دڕه‌خسێندرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و رێكخراوی كۆچی جیهانی (IOM) لە كۆنفرانسێكدا لە شاری بەغدا تاوتوێی دەرفەتی كار بۆ پرۆژە بچووك و مام ناوندەكان دەكەن.

رۆژی سێشەممە 14-12-2021  كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری  فه‌تحی محمد عه‌لی، ڕاوێژكاری پەیوەندیەكان و كۆڤان جەلال، بەرێوەبەر گشتی پیشەسازی و بەرێوەبەری نوسینگەی تایبەت لە سەردانێكیان بۆ شاری بەغدا بەشدارییان لە پرۆگرامێكی گرنگ سەبارەت بە ڕاگەیاندنی (1000) دەرفەتی كار بۆ پشگیری كردنی پرۆژەكانی بچووك و مام ناوەند كرد كه‌ هه‌موو بەشەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوەكە تاوتۆیی بەرنامەی هاوشێوە دەكەن، لە كۆنفرانسەكەدا  وەزیری بازرگانی و پیشەسازی وتەیەكی پێشكەشكردو تیشكی خستە سەر گرنگی و رۆڵی دەستی كار و دەرفەتەكان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و پەرەپێدان بە پرۆژە بچووك و مام ناوەندەكان، تا ببنە رێگەیەك بۆ گەشەسەندنی بوارەكانی ئابووری و بازرگانی و پیشەسازی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.