گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: سێ كه‌س ده‌ستگیر كران به تۆمه‌تی دزینی 47 ، لاپتۆپی گرانبه‌ها له نێو كۆگه‌ی باره‌گای یوئێن له هه‌ولێر.
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌شی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئاگاداركرانه‌وه كه له كۆگایه‌كه‌یان دزی كراوه، تیمی پۆلیسی هه‌ولێر لێكۆڵینه‌وه‌یان له روداوه‌كه كرد و له رێگه‌ی كامێرای چاودێرییه‌وه توانرا دزه‌كان ده‌ستگیربكرێن.
هۆگر عه‌زیز راشیگه‌یاند: 3 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه تۆمه‌تبارن به دزین و ساغكردنه‌وه‌ی 47 لاپتۆپی كۆگایه‌كی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌شڵێت: به‌رپرسانی كۆگای نه‌ته‌وه بهكگرتووهكان سه‌رسام بوون به دزیكرن له كۆگایه‌كه‌یان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كامیرای چاودێریشه‌وه نازانن چۆن ژماره‌یه‌ك لایپتۆپیان دیار نامێنێت و ده‌دزرێت، به‌ڵام تیمی لێكۆڵینه‌وه له پۆلیسی هه‌ولێر به‌دواداچوونیان كامیرای چاودێری شوێنه‌كه و رێگاكان كردووه، ده‌ركه‌وتووه، كه دوو كارگوزاری كۆگاكه له رێگه‌ی شاردنه‌وه‌ی لاپتۆپه‌كان له‌ناو حاویه‌ی زبڵ، توانیویانه 47 لاپ‌تۆپ ببنه ده‌ره‌وه‌ی كۆگاكه و له بازاڕدا ساغی بكه‌نه‌وه.
ئاماژه به‌وه شكرد، نرخی هه‌ر لاپتۆپێك 1700 دۆلار بووه و دوو كارگوزاره‌كه له بازاڕ له رێگه‌ی كه‌سێكه‌وه به 250 دۆلار ساغیانكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ ساغكردنه‌وه‌ی لاپتۆپه‌كان هاوكاری ئه‌و دوو كارگوزاره‌ی كردووه، ئه‌ویش ده‌ستگیركراوه.
هه‌ولێر.. 3 که‌س به تۆمه‌تی دزینی 47 لاپتۆپی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.