Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 22:59

مه‌سرور بارزانی ڕه‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر دروستکردنی نه‌خۆشخانه‌ی سیده‌کان

مه‌سرور بارزانی
کوردستان TV
100%


 لە درێژەی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی خۆیدا، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەیەکی بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەی سیدەکان تەرخان کردووە.
د. زیدان برادۆستی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: دەستخۆشی لە رێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە رەزامەندیی دا بە تەرخانکردنی دوو ملیار و 865 ملیۆن و 384 هەزار دینار، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی 25 قەلەوێرەیی لە سەنتەری ناحیەی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
گوتیشی: جێگای خۆیەتی سوپاسی وەزیری تەندروستی بکەین، کە شوێن پەنجەی لەم کارەدا دیارە، هەروەها سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەری ناحەی سیدەکان، ھاوکار و رێگەخۆشکەر بوون بۆ داواکارییەکانی ئێمە، لە وەرگرتنی رەزامەندیی ئەم پڕۆژەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.