وهزارهتی كارهبا رایگهیاند: کۆمپانیاکانی ئەمریکا لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن.
ئهمڕۆ سێشهممه 14 ی 12 ی 2021، له راگهیاندراوێكدا وهزارهتی كارهبای حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: بەرپرسی بەشی سیاسی- ئابووری لە كونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا لە هەولێر، دو تیانتاواچ سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و ئامادەیی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێم کوردستان بە وەزیری کارەبای راگەیاند.
وهزارهت راشیدهگهێنێت: کەمال محهممهد ساڵح، وەزیری کارەبا و دو تیانتاواچ لە دیدارەکەدا باسیان لە بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی ئەمریکا لە پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر و راکێشانی هێڵی 400 کەی ڤی و هەروەها بەرەهەمهێنانی کارەبا بە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگەی نەوتی سەرسنگ، پرۆژەی سکادا و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارتی کارەبای هەرێم و فیدراڵ کرا.
وەزیری کارەبا رایگەیاند لە زاخۆ، سۆران، گەرمیان و راپەرین دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی هایدرۆپاوەر بۆ بەرهەمهێنانی 300 مێگاوات کارەبا دەکرێت و داواشی کرد کە ئەمریکا پەیوەندییەکانی خۆی بۆ دامەزراندنی وێستگەکانی کارەبا لە شێخان، مەخموور و جەبارە لە ناوچەکانی مادەی 140 لە رێگەی عێراقەوە بەکار بێنێت.
باسی لەوەش کرد ئەو قەرز و یارمەتییانەی کە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە بە کەرتی کارەبای عێراق دەدەن، تا ئێستا پشکی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانی نەدراوە.
نوێنەری ئەمریکا دوو پرۆژەی گرنگی کەرتی کارەبای هەرێم وەک بەرهەمهێنانی کارەبای بە گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان و پرۆژەی پێوەری زیرەک گرنگ نرخاند و گووتی نوێنەرایەتی ئەمریکا لە عێراق بە جیدییەوە دەڕوانێتە ئەم پرۆژانە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.