Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 01:44

 لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا چوار منداڵی سووری له‌ تورکیا گیانیان لەدەستدا 

کوردستان TV
100%

لە ئیستانبوڵ، لە ئاکامی ئاگرکەوتنەوەیەکدا چوار منداڵ کە هەڵگری رەگەزنامەی سووریان گیانیان لەدەست دا.

لە ناوچەی ئەسەنیورت سەربە پارێزگای ئیستانبوڵ، بەهۆی گڕگرتنی هیتەرێکەوە ئاگر لە ژێرزەمینی بینایەکدا کەوتەوە و لە ئاکامدا، چوار منداڵ کە هەڵگری رەگەزنامەی سووریان گیانیان لەدەست دا.

دوای ئەوەی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیان ژنێک و منداڵێک لەنێو ئاگرەکە رزگار بکەن و دواتر گەیەندرانە نەخۆشخانە.

هەروەها تەرمی چوار منداڵیش لە شوێنی رووداوەکە دەرهێندران.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.