به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سبه‌ی چوارشه‌م له هیچ شارێكی هه‌رێمی كوردستان باران نابارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كه‌ش و هه‌وای پێشبینیكراوی سبه‌ی چوارشه‌می بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا هاتووه له‌سه‌رجه‌م شاره‌كان (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه) ئاسمان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاسمانی شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه‌ی به هه‌ور و نیمچه هه‌ور دیاری كردووه، به‌ڵام پێشبینی نه‌كردووه له هیچ شارێكی هه‌رێمی كوردستان باران ببارێت.
هه‌روه‌ها پێشبینی كردووه كه به‌رزترین و نزمترین پله‌ی گه‌رما له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان 6 بۆ 20 پله بێت، هه‌روه‌ها خێرایی باش له‌نێوان 5 بۆ 15 كیلۆمتر بێت له سه‌عاتێكدا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئاژانسه‌كانی كه‌شناسی جیهانی پێشبینییان كردووه بۆ ڕۆژانی پێنجشه‌م و هه‌ینی داهاتوو بارانێكی زۆر و به‌لێزمه له زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ببارێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.