به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس ده‌سه‌ڵاتدارانی تایبه‌ت به بواره‌كه، رۆژی سێشه‌ممه سێ هاووڵاتی عێراقییان به تۆمه‌تی تێرور له‌سێداره‌داوه.
یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كان روونیكردۆته‌وه كه هه‌رسێ عێراقییه‌كه له به‌ندیخانه‌ی ناسرییه كه ناسراوه به "حوت" له‌سێداره‌دراون و تاكه به‌ندیخانه‌یه سزای له سێداره‌دانی تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی دیكه جه‌ختیكردۆته‌وه كه هه‌رسێ عێراقییه‌كه به مادده‌ی تیرۆریستی تۆمه‌تباربوون و دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا هێناوه.
دوای ئه‌وه‌ی عێراق له‌ساڵی 2017 راگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش دا هێناوه ،دادگاكانی ئه‌و وڵاته سه‌دان كه‌سیان له تیرۆریستانی ئه‌و ریكخراوه له سێداره داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.