Erbil 38°C دووشەممە 15 حوزەیران 21:15

سوپاسالاری پێشمەرگە میحوەری دووی قەرەتەپەی بەسەر کردەوە

کوردستان TV
100%

رۆژی سێشه‌ممه‌ 14ی کانونی یەکەمی 2021، جەمال محەمەد، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، میحوەری دووی قەرەتەپە و هەردوو لیوای 9 و 17ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەی لەو میحوەرە لە سنوری گەرمیان بەسەر کردەوە.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مەبەستی سەردانەکەی سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ لەنزیکەوە ئاگادار بوون بوو لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردنی ناوچەکانی سنوری میحوەری دووی قرەتەپە،کە تیایدا هەردوو لیوای 9 و 17پیادەی وەزارەت، لەگەڵ هێزەکانی حەفتا بەشداربوون.

دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردنی ناوچەکە و پاککردنەوەی لە تیرۆرستان و تێکدانی مۆڵگەکانیان، هەردوو لیوای 9 و 17، لە چەند شوێنێکی نوێ لە ناوچەکە جێگێر بوون،  بۆ ئاگاداربوون لە چۆنییەتی دانانی سەنگەرەکان، لێکۆڵینەوە لە بابەتەکانی سەنگەرسازی هێزەکان و چۆنیەتی پاراستنی ناوچەکە و رێگا و چارەسەرەکان و پێدانی زانیاری و رێنمایی، بۆ بە هێزکردنی تواناکانی رووبەڕوو بوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ داعش، جەمال محەمەد، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌و میحوەرەی لە سنوری گەرمیان بەسەر کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.