Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئاب 19:21

تەندروستیی جیھانی: ئۆمیکرۆن بەشێوەیەک بڵاودەبێتەوە کە پێشتر لە ھیچ جۆرێکدا نەمانبینیوە

کوردستان TV
100%

رێکخراوی تەندروستیی جیھانی (WHO)، ئەوەی راگەیاند کە پێشکەوتنی بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە كاریگەریى ڤاکسینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە بەرامبەر نەخۆشیە قورسەکان و مردن تۆزێك كەمبووەتەوە و لە بەرامبەر نەخۆشییە سووکەکان (مامناوەندەکان) یان خۆپاراستن لە گواستنەوە كەمبوونەوەیەكى تەواو هەیە.

تیدۆرس ئادناھۆم گیبریسوس، بەڕێوەبەری گشتیی WHO، ، لە میانی کۆنگریەکی رۆژنامەوانیدا کە لە ناوەندی رێکخراوەکە لە شاری جنێڤ بەڕێوەچوو، گوتی: "لە ئێستادا لە 77 وڵاتدا حاڵەتی تووشبوون بە جۆری ئۆمیکرۆن تۆمارکراوە و راستیەکەش ئەوەیە کە ئەگەر تاکو ئێستا دەستنیشانیش نەکرابێت ئەوە ئەگەری ھەیە ئۆمیکرۆن لە زۆربەی وڵاتەکاندا ھەبێت".
گیبریسوس، گوتیشی: "ئۆمیکرۆن، بەشێوەیەک بڵاودەبێتەوە کە پێشتر لە ھیچ جۆرێکدا نەمانبینیوە". و جەختی لەوەش کردەوە کە مەترسیان لەوە ھەیە کە کەسەکان ئۆمیکرۆن بە "جۆرێکی سووک" سەیر بکەن.

گیبریسوس، بانگەوازی وڵاتانی کرد کە بەو رێکارانەی کە ئێستا گرتوویانەتەبەر رێگە لە بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن بگرن و گوتی: "دەبێت زۆر روونبم؛ ڤاکسینەکان بەتەنھا ھیچ وڵاتێک لەم قەیرانە رزگار ناکات".

گیبریسوس، باسی لە کاریگەریی ڤاکسینەکانی کۆرۆناشی کرد و گوتی:" پێشکەوتنی بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن کە كاریگەریى ڤاکسینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە بەرامبەر نەخۆشیە قورسەکان و مردن تۆزێك كەمبووەتەوە و لە بەرامبەر نەخۆشییە سووکەکان (مامناوەندەکان) یان خۆپاراستن لە گواستنەوە كەمبوونەوەیەكى تەواو هەیە."

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.