بانكی ناوه‌ندی عێراق رۆژی سێشه‌ممه راگه‌یاندووه ، ئه‌گه‌ر نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقیدا بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ 1200 دینار، ئه‌وا كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ.
بانكی ناوه‌ندی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عێراق نرخی خه‌رجكردنی ئێستای دۆلار بۆ 1200 دینار په‌سند بكات،به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار ده‌كاته سه‌ر بازار و زیان به به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و پرۆژه‌كان ده‌گه‌ێنێ.
سه‌باره‌ت به یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی له دراوی بیانی راگهیهنراوهكه ده‌ڵێت: تێكرای قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی دراوی بیانی له‌مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا گه‌یشتۆته 63 ملیار‌و 793 ملیۆن دۆلار.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دكتۆر فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی عێراق، به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندووه: تا پێش چه‌ند ڕۆژێك وه‌زیری دارایی حكوومه‌تی عێراق سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه و كارێكی باشیان كردووه كه كاتی خۆی ئێمه دژی بووین و پێمان وابوو چاره‌سه‌ری دیكه هه‌بوو بكرێت، به‌ڵام ئێستا كاریگه‌ریی سیاسی و پێكهێنانی حكوومه‌ت له ئارادایه و ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه نرخی دۆلار كه‌م بكاته‌وه له هه‌ر 100 دۆلار بۆ 125 هه‌زار دینار، به‌ڵام له ڕه‌شنووسی نوێی بودجه‌دا شتی وای تێدا نییه و ئه‌گه‌ر بكرێت زۆر باشه و له به‌رژوه‌ندیی خه‌ڵكی عێراقدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.