لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕاپۆرت له‌سه‌ر پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو ئاماده ده‌كات.
له راگه‌یاندراوێكدا لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكرده‌وه: بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و تاووتوێکردنی چەند سەرنج و تێبینییه‌كی یاسایی، سەبارەت بە پێشنیازەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە ھەرێمی کوردستان- عێراق، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/١٢/١٥، لێژنه‌ی كاروبارى یاسایی، به‌سه‌رپه‌رشتیی د. بژار كۆچه‌ر، سه‌رۆكی لێژنه و ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لێژنه‌كه، کۆبووەوە.
راشیدهگهیهنن: لە کۆبوونەوەکەدا، ماددە و بڕگەکانی پێشنیازه‌یاساكه تاووتوێ كرا بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتى لێژنه‌كه و ئاڕاسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بخرێته به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان تا خوێندنەوەی دووەمى بۆ بكرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.